حەکیم: ئایەتوڵڵا تەسخیری لە سیما ھەرە گرینگەکانی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385323-حەکیم_ئایەتوڵڵا_تەسخیری_لە_سیما_ھەرە_گرینگەکانی_لێک_نزیک_کردنەوەی_ئایینزا_ئیسلامییەکان_بوو
«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەڕی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی تەسخیری»ی سەرەخۆشیی کردو نووسی: ئەو خوالێخۆشبووە لە سیما ھەرە گرینگەکانی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2020 03:11 Asia/Tehran
  • حەکیم: ئایەتوڵڵا تەسخیری لە سیما ھەرە گرینگەکانی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان بوو

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەڕی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی تەسخیری»ی سەرەخۆشیی کردو نووسی: ئەو خوالێخۆشبووە لە سیما ھەرە گرینگەکانی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم پەیامەکەی «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەڕی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق دا ھاتووە: بەو پەڕی داخ و مەخابنەوە لە ھەواڵی کۆچی دوایی یەکێک لە کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی حەوزەکانی عیلمییە، دایەتوڵڵا تەسخیری (قدس سره الشریف)،سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان ئاگادار بووینەوە.

ئەو خوا لێخۆشبووە لەو کەسایەتییە ئیسلامییانە بوو کە بۆ لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و خەباتی دژی تەکفیری نێوجیھانی ئیسلام ھەوڵێکی بەرفراوانی لە نێو ئایینزا جۆربەجۆرەکان خستەگەڕ.

حەکیم وتیشی: ئەم چورتمە گەورەیە لە دەوڵەت و گەلی ئێران و بە تایبەت بنەماڵەو خزم و کەسی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆشی دەکەین و لە خوداوەندی مەزن داوا دەکەین کە بیخاتە بەر ڕەحمەتی بەرفراوانی خۆی و ڕۆحی بە بەھەشتی بەرین شاد کات.

ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی تەسخیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری جیھانی ئیسلام کە لە بەر نەخۆشیی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران بەسەری دەبرد، ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی گەلاوێژ لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.