بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار سولەیمانی و موھەندس لە شوێنی شەھیدبوونیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391139-بەڕێوەچوونی_رێوڕەسمی_ساڵھاتی_شەھیدبوونی_سەردار_سولەیمانی_و_موھەندس_لە_شوێنی_شەھیدبوونیان
ژمارێکی زۆر لە خەڵکی عێراق بە بۆنەی یەکەم ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندس ، رێوڕەسمێکی شکۆداریان لە شەقامی فڕۆکەخانەی بەغدا ، شوێنی شەھیدبوونی ئەوان بەڕێوەبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2021 05:33 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار سولەیمانی و  موھەندس لە شوێنی شەھیدبوونیان

ژمارێکی زۆر لە خەڵکی عێراق بە بۆنەی یەکەم ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندس ، رێوڕەسمێکی شکۆداریان لە شەقامی فڕۆکەخانەی بەغدا ، شوێنی شەھیدبوونی ئەوان بەڕێوەبرد .

بە پێی راپۆرتی سابرین نیوز ، شارومەندانی عێراقی شەوی رابردوو بە ئامادەبوون لە شەقامی فڕۆکەخانەی بەغدا کە ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلی ھەڵگری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس و ھاوڕێیانی ئەوان کەوتە بەر پەلاماری ئەمریکا ، بە داگیرساندنی مۆم و خوێندنەوەی دوعا ، یاد و بیرەوەریی فەرماندەرانی سەرکەوتنیان بەرز راگرت . 

لەو رێوڕەسمەدا چەند کەس لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی بە وتارخوێندنەوە جەختیان کڕدەوە لەسەر درێژەدان بە رێگای فەرماندەرانی خۆڕاگری ، تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەوان و دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق . 

ھاوکات رێوڕەسمێکی دیکەش لە تەنیشت گڵکۆی ئەبوومەھدی موھەندس لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو .