داکۆکیی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کێشەی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391807-داکۆکیی_جێگری_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_لە_کێشەی_فەلەستین
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر داکۆکی لە کێشەی فەلەستین و قودسی پیرۆز پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 03:50 Asia/Tehran
  • داکۆکیی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کێشەی فەلەستین

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر داکۆکی لە کێشەی فەلەستین و قودسی پیرۆز پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلعەھد، «بەشیر حەداد» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی «قودس دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان خڕمان دەکاتەوە»، وتی: قودس پێتەختی ھەتاھەتایی فەلەستینە.

«حەداد» وتیشی: بەس بە کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی ڕژێمی زایونی ئاشتییەکی ھەمەلاینە لە ناوچەکە دادەمەزرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی: گەڵاڵەی «سەودای سەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە ھێنرایە ئاراوەو چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە، بۆ داکۆکی لە سیاسەتەکانی داگبرکەرانەی ڕژێمی زایونی ئامادە کراوە.

بەشیر حەداد وتیشی: ئەمڕۆکە پێویستمان بە ھەنگاوی کردەیی و ڕاستەقینەیە بۆ داکۆکی لەگەلی فەلەستین و بەرنگار بوونەوەی ھەوڵی بەجولەکەکردنی قودسی پیرۆز.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەی وتەکانی دا ھەنگاوی توندوتیژو  دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەززەو ناوچەکانی دیکەی فەلەستینی شەرمەزار کرد.