ڕەییسی: پەیوەندیی گەلانی ئێران و عێراق پچڕانی بۆ نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392782-ڕەییسی_پەیوەندیی_گەلانی_ئێران_و_عێراق_پچڕانی_بۆ_نییە
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندیی نێوان گەلاتنی ئێران و عێراقی بە نەپچڕاوە وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2021 21:30 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: پەیوەندیی گەلانی ئێران و عێراق پچڕانی بۆ نییە

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندیی نێوان گەلاتنی ئێران و عێراقی بە نەپچڕاوە وەسف کرد.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی دیدار لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە جەماوەری عێراق لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە وتی: جەماوەری ئێران ، جەماوەری عێراق بە میواندارییەکەی ئەربەعینی حسەینیەوە دەناسن.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندیی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و عێراق ڕیشەی لە قوڵایی مێژوودایە، وتیشی: مەرجەعییەت لە عێراق دا پێشەنگی خەباتی دژی کۆڵۆنیالیزم و ئیستیکبارو تیرۆریزم بووە.

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران  وتیشی: ھۆزە بوێرەکان، ھێزە چەکدارەکان و سوپا، حەشدی شەعبی، تاقمەکانی خۆڕاگری، پۆلیسی ناوەندی، ھێزی پێشمەرگە و تەواوی ھێزە جەماوەرییەکان لە دابین کردنی ئاسایشتی عێراق و خەباتی دژی تیرۆریزم ڕۆڵێکی گرینگیان ھەبووە.