جەختی عێراق لە سەر پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتی سووریا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەر ھەڵوێستی ئەم وڵاتە لە بارەی پارێزرانی یەکگرتوویی و سەروەریی خاکی سووریل پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: « عەبدۆڕڕەحمان حامید ئەلحسەینی» باڵوێزی ئەم وڵاتە لە ڕووسیا لە کۆبوونەوەکانی ئاستانەی ١٥ لە شاری «سوچی» بەشداریی کردو کۆمەڵێک دیدارو چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاندەکانی سووریا، تورکیا، ئۆردۆن و ھەروەھا «گییەر پێدرێرسۆن» ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا ئەنجام دا.
باڵوێزی عێراق لەم دیدارانەدا لە سەر ھەڵوێستی بەغدا لە ھەمبەر سووریا سەبارەت بە پێویستیی پارێزرانی یەکگرتوویی ئەم وڵاتە، ئاسایشتی و ھەروەھا گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا پێی داگرت.
پانزەھەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانە لە شاری سوچیی ڕووسیا سێ شەممەی ڕابردوو بە ئامادە بوونی «گییەر پێدرێرسۆن» ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریاو بە بەشداریی شاندگەلێک ئۆپۆزیسیۆن و دیمەشق و ھەروەھا وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە داگری ئێران و ڕووسیاو تورکیا بەڕێوە چوو.