پەلاماری بە رۆکێت بۆ سەر بنکەی ئەمریکیی ئەلبەلەد لە عێراق
شوبات 20, 2021 19:44 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقیەکان شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ھەواڵی پەلاماری بە رۆکێت بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگەی سەلاحەدینی عێراقیان راگەیاند .
کەناڵی دەنگوباسی سابرینی عێراق رایگەیاند ، سێ رۆکێت لەم بنکەیە دراون .
لە ھەواڵەکەدا باسی وردەکاریی زیاتر و زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارە نەکراوە .
بنکەی سەربازیی بەلەد ، گەورەترین بنکەی ئاسمانیی لە عراقە کە لە 60 کیلۆمەتریی باکووری بەغدای پێتەختی عێراق ھەڵکەوتووە و ھێزی ئەمریکی تێدا جێگیرن .
کاروان و بنکەسەربازیەکانی ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران کەوتوونە بەر پەلامار .
بەشێکی زۆر لە جەماوەر و گروپ و لایەنە عێراقیەکان خوازیاری چوونەدەری ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە دەرکردووە .
سەرپەیڤ