ڕێگریی ئەمریکا لە ڕاپەڕێندرانی پرۆژەگەلی ئابووری لە ناوچە سەرسنووریەکان لە گەڵ سووریا
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمان لە دیالەی عێراق پێی داگرت: ئەمریکا ڕێگرە لە بەردەم بەدی ھاتنی پرۆژەگەلی ئابووری لە ناوچە سەرسنوورییەکانی عێراق لەگەڵ سوریا.
«جەبار مەعموری» سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمان لە دیالەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵیی مەعلومە، وتی: ناوچەکانی نزیک لە سنوورە ھاوبەشەکانی عێراق و سووریا لە ڕۆژئاوای وڵات خاوەنی سەرمایەی سروشتیی بەربڵاوو جۆربەجۆرن کە دەتوانن ئاڵقەیەکی گرینگ بن لە ڕووی داکۆکی کردن لە ئابووری نیشتیمانی و گەشەی خێرای چالاکی لە ناوچە وشک و بیاوانییەکانەوە لە ڕووی گەشەو ئاوەدان کردنەوەوە.
مەعموری وتیشی: ئامێرو گۆپاڵەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی تەوەرەیی و چالاک دەگێڕن بۆ گوشارخستنەسەر ھەردووک وڵاتەکە بەمەبەستی پێشگرتن بە بەرھەمھێنانی پرۆژەگەلی ئابووری لەم ناوچە سەرسنوورییانەو ھێشتنەوەی ئەم ناوچانە لە ڕەوشتێکی دڵتەزێن دا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەم ناوچانە بە سامانی سروشتی و کانزاییەوە دەوڵەمەندن.
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمان لە دیالەی عێراق وتیشی: ھەرچەشنە پرۆژەیەکی سەرمایەنانەوە لە ناوچە سەرسنوورییەکان لەگەڵ سووریا بە ھەموو شێوازێک فەشەلی پێ دەھێندرێت و دیارە ئەمەش دەربڕی ناوەڕۆکی بەرنامە داڕێژراوەکانی کۆشکی سپییە لە بارەی عێراقەوە.