کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ جاری سێهەم دواخرا
بۆ جاری سێیه‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا و ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتیش رایگه‌یاندووە، لایه‌نه شیعییه‌کان له رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
سەرچاوەیەک لە شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بە میدیای وێستگە نیوزی راگەیاند: "لایەنە شیعەکان دووجار گۆرانکارییان کردووە لەو دەقەی دوێنێ شەو لەسەری رێەوتبوون و لە ئێستاشدا پەشیمان بوونەتەوە".
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی کۆبوونەوەیەکیان کرد و گۆڕانکارییان لە ماددەی 11 کرد کە باسی پشکی هەرێمی کوردستان دەکات، پێشتر وا بڕیار بوو لە بەرامبەر پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنەکە، یاسای چاودێریی دارایی پەیڕەو بکرێت و لە بەرامبەرنەناردنی هەر بڕێک کەمتر لە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوا هێندەی ئەو بڕە لە بودجەکەی هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە.
دواتر لایەنە شیعەکان بڕگەیەکیان جێگیرکردووە کە تێیدا هاتووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بە رێککەوتنەکە ئەوا هیچ بودجەیەک لە عێراقەوە نانێردرێت، ئەوەش گفتوگۆیەکی تووندی لێکەوتۆتەوە.
هاوکات ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ندێک گۆڕانکاری له ده‌قی مادده‌ی 11 کراوه، ئه‌وه‌ی رێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه گۆڕانکاری تێدا هاتووه.
جەختیشی کردۆتەوە، "فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان کۆده‌بنه‌وه و بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که کۆبوونه‌وه ناکرێت".