تەقینەوەی تیرۆریستی لە بەغدا
ئادار 23, 2021 15:17 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕوودانی نەقینەوەیەکی تیرۆریستییان کردووە لە ڕۆزھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند: لەم ڕووداوەدا کە لە ئەنجامی تەقاندنەوەیەکی خۆکوژانەی لێخوڕێکی ماتۆڕسیکلێت لە ناوچەی «ئەلموشتەل» لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا ئەنجامی گرت، یەک کەس کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراقیش لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، فەرمانبەرانی ئاسایشتی دوای گومان کردنیان لە لێخوڕێکی ماتۆڕسیکلێت ڕاوەدوویان نا، کە لە ئەنجام دا ئەویش بۆمبادەستییەکەی خۆی تەقاندەوەو ئەمەش کوژرانی تیرۆریستە خۆکوژەکەی لێ کەوتەوە.
دوو حەوتە لەمەوبەریش لە حەوتەمی مارس دا سەرچاوە عێراقییەکان باسی ڕوودانی دوو تەقینەوەیان لە بەغدای پێتەخت کرد.
سەرپەیڤ