خۆسازدانی کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394771-خۆسازدانی_کۆمەیساریای_باڵای_ھەڵبژاردنەکانی_عێراق_بۆ_بەرپاکردنی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمان
کۆمەیساریای باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق باسی ئامادە بوونی تۆکمەوتەواوی کرد بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2021 18:37 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان

کۆمەیساریای باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق باسی ئامادە بوونی تۆکمەوتەواوی کرد بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان.

کۆمەیساریای باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە جەختی کرد، بە تەواوی ئامادەیە بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی دیاری کراودا واتە دەھەمی ئۆکتۆبەر.

«جمانە غەلای» وتەبێژی فەرمیی کۆمەیساریای باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق باسی ناونووسیی ٢٢٢ پاڵێوراو لەوانە ١٨٠ پیاوو ٤٢ ئافرەتی کردووەو ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەی ھاوپەیمانە سیاسییەکانیش بە ٣٠ ھاوپەیمانی گەییشتووە کە شیاوەتییان پشتڕاست کراوەتەوە.

وتەبێژی فەرمیی کۆمەیساریای باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاند: ژمارە ئەو ھاوپەیمانییانەش کە تازە دادەمەزرێن ١٠ ھاوپەیمانییە و ٨ داخوازییش بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی ڕەوانە کراوە.

«جمانە غەلای» وتیشی: ژمارەی پارتە  تۆمار کراوەکان ٢٥٠ پارت ، پارتی ڕوو لە دامەزران ٦٤ پارت و ئەو پارتانەش کە ھۆگریی خۆیانیان بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردن بە فەرمانگەی کۆمەیساریای باڵا ڕاگەیاندووە، ١٠٨ پارتە.

ھەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە دەھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەرپا بکرێت.