پەلامار بۆسەر دوو کاروانی پشتیوانیی ئەمریکا لە عێراق
نیسان 05, 2021 18:28 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی پەلامار بو سەر دوو کاروانی پشتیوانیی ئەمریکا لە عێراق دەکەن .
بە پێی راپۆرتی سابرین نیوز ، دوو کاروانی پشتیوانیی دیکەی ئەمریکا ئەمڕۆدوشەممە لەپارێزگاکانی دیوانیە و بابل کەوتنە بەر پەلامار .
لە چاند مانگی رابردوودا کاروانەکانی ھەڵگری ئامێری پشتیوانیی بۆ لەشکەریانی ئەمریکی جێگیر لە بنکە سەربازیەکان لە عێراق کەوتوونە بەر تەقینەوەی بۆمبی لێوار رێگا و ئەم کاروانانە زوربەیان لە سنووری سوریا لە رۆاژا یان سنووری کوێت لە باشوورەوە دێنە نێو عێراق .
زۆرێک لە خەڵک و گروپە عێراقیەکان خوازیاری کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیەکی لە بارەی چوونەدەری ئەم ھێزانە پەسەند کردووە .
سەرپەیڤ