پێکهاتنی کومیتەی دیاریکردنی میکانیزمی یاسایی کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395475-پێکهاتنی_کومیتەی_دیاریکردنی_میکانیزمی_یاسایی_کشانەوەی_لەشکەریانی_ئەمریکی_لە_عێراق
سەرۆک ەزیرانی عێراق باسی پێکهاتنی کۆمیتەیەکی سەربازیی تەکنیکیی کرد بۆ دیاریکردنی میکانیزمی کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2021 02:52 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی کومیتەی دیاریکردنی میکانیزمی یاسایی کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق

سەرۆک ەزیرانی عێراق باسی پێکهاتنی کۆمیتەیەکی سەربازیی تەکنیکیی کرد بۆ دیاریکردنی میکانیزمی کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، مستەفا کازمی سەروک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێک دا بە ئاماژە بە پێکهاتنی کومیتەی لەشکەریی تەکنیکیی بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمی کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لەم وڵاتە گوتی : توانیمان لە رێگەی راوێژکاری و هەنگاوی یاسایی کاتێکی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەستنیشان بکەین .

گوتیشی : ئەم مەسەلە بە دوای ئامادەیی زیاتری هێزە عێراقیەکان بە مەبەستی وەئەستۆگرتنی ئەرکە ئاسایشیەکان لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش ئەنجام بووە .

 کازمی لە درێژەدا بە ئاماژە بەو کێشە و گرفتانەی ئێستاش خۆدەنوێنن گوتی : ئەم گرفتانەش بەرەبەرە لەبەین دەچن تا بتوانین ئامادەیی باشترمان هەبێت بۆ وەئەستۆگرتنی بەرپرسایەتیەکان .