وەزارەتی دەرەوەی عێراق کارداری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدای بانگکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396052-وەزارەتی_دەرەوەی_عێراق_کارداری_باڵیۆزخانەی_تورکیا_لە_بەغدای_بانگکرد
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دوای ئامادەبوونی ھاواھەنگ نەکراوی وەزیری بەرگریی تورکیا لە خاکی عێراق دا ، کارداری باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدای بانگکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2021 17:23 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی عێراق کارداری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدای بانگکرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دوای ئامادەبوونی ھاواھەنگ نەکراوی وەزیری بەرگریی تورکیا لە خاکی عێراق دا ، کارداری باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدای بانگکرد.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق ( واع) ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوانیوەڕۆی دوشەممە کارداری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدای بانگکرد . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناڕەزایەتیی خۆی لە سەر ھەنگاوی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ ئامادەبوونی ھاوھەنگ نەکراو لە خاکی عێراق لە یادداشتێک دا بە کارداری تورکیا گەیاندووە . 

بە پێی راپۆرتەکە ، حکومەتی عێراق ناڕەزایەتیی توندی خۆی لەم کارەی تورکیا دەربڕیوە و لە ھەمان کات دا ، ھەنگاوی وەزیری بەرگریی تورکیا لە بارەی نیازی ئانکارا بۆ دانانی بنکەی ھەمیشەیی لە باکووری عێراقی شەرمەزار کردووە . 

بەغدا ھەروەھا جەختی کردووەتەوە درێژەی ئەم رەوشە ، لە گەڵ پێوەندیی دۆستانە ، پڕەنسیپی دراوسێیەتی و یاسا و پرۆتۆکۆلە ھاوپێوەندەکان یەک ناگرێتەوە .