عێراق بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانى بۆ ئێران گەڕاندەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397032-عێراق_بەشێک_لە_پارە_بلۆککراوەکانى_بۆ_ئێران_گەڕاندەوە
وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانى وڵاتەکەى بۆ گەڕاندونەتەوە بەو مەرجەى لە کڕینى ڤاکسینی دژە کۆرۆنادا خەرج بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 11:56 Asia/Tehran
  • عێراق بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانى بۆ ئێران گەڕاندەوە

وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانى وڵاتەکەى بۆ گەڕاندونەتەوە بەو مەرجەى لە کڕینى ڤاکسینی دژە کۆرۆنادا خەرج بکرێت.

 

رەزا ئەردکانیان وەزیری وزەی ئێران ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراق ١٢٥ ملیۆن دۆلاری پارەی بلۆککراوی بۆ وڵاتەکەی بە ئامانجی کڕینی ١٦ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا گێڕاوەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، گەڕانەوەی پارە بلۆککراوەکانى وڵاتەکەی لە عێراقدا لەئەنجامی گفتوگۆو هەوڵێکی دوورو درێژ بووە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق +و بانکی بازرگانی عێراقی.

ئەو وەزیرەى ئێران روونیشیکردوەتەوە کە هەفتەی داهاتوو رێکارە ئیدارییەکان تەواو دەبن و کاروانێکی ڤاکیسنی کۆرۆنا رادەستی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەکرێت و بەشێک لە شایستە داراییەکانی وڵاتەکەی بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا خەرج دەکرێت.

بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ملیۆنان دۆلارى ئێران لە عێراق دا بلۆککران و عێراقیش پابەند کرا بە بلۆککردنى ئەو پارانە ئەگەر ئەوەى نەکرد ئەوا سزای عێراقیش دەدرێت و پارەکانى لە ئەمریکاو ئەوروپا بلۆک دەکرێت.