حەیدەر عەبادی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران کرد
حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ھیوای خواست کە لە سەردەمی بەڕێزی دا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە سەر بنەمای خھمەت کردن بە بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات و ھاوکاریی پشتبەستوو بە ڕێزنان لە سەروەری و ڕۆڵی ناوچەیی کاریگەر» بەردەوام بکرێت.
لە پەیامەکەی «حەیدەر عەبادی» دا وێڕای ئاواتی پێشکەوتن و گەشە بۆ وڵات و دەوڵەت و گەلی ئێران دا ھاتووە: من بە ھیوام کە پەیوەندیی عێراق و ئێران لە سەردەمی دەوڵەتی ئێوەدا گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت لە ئاراستەی دابین کردنی بەرژەوەندیی دوو وڵات بە سەرنجدانی بنەماکانی ھاوکاری، بەرژەوەندیی ھاوبەش، ڕێزنان لە سەروەری و لەپێش گرتنی ڕۆڵگەلی ناوچەیی کە ئاسایشت ، ئاشتی و تەناھیی پتەوتر کاتەوە.
سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیاسیی نەسر وتیشی: گەلانی ناوچەکە ئەمڕۆ پێویستیی خێرایان بە کرانەوەی ئاسۆی تازەیە بۆ ئەوەی دەرفەتی داھاتوویەکی باشتر بکات بە چەند ھێندە.
وتیشی: بەرپرسایەتیی ئەمڕۆی سەرکردەکانی ناوچەکە لە بواری سەرکردایەتی کردنی گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بە سیاسەتێکی کارا خەریکە تاقی دەکرێتەوە.