فەرماندەری بزوتنەوەی «نوجەباء»: عێراق ویلایەتی تێگزاسی ئەمریکا نییە
«ھاشم ئەلموسەوی» لە فەرماندەرانی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەرکردنی بەیاننامەی ئیدانەو شەرمەزار کردن بەس نییە و دەوڵەتی عێراق دەبێ ھەنگاوێکی کرداری دژی سنووربەزاندنەکانی ئەمریکاو وەدەرنانی لەم وڵاتە ھەڵبگرێت، وتیشی: عێراق ویلایەتی تێگزاس و یان فلۆریدا نییە کە ئەمریکییەکان تیای دا ھەر جۆرێکیان پێ خۆشە بجوڵێنەوە.
«ھاشم ئەلموسەوی» لە فەرماندەرانی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، باشی ھەڵفرینی بەردەوام و ڕۆژانەی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئەمریکی بە ئاسمانی عێراقی کرد بە بیانوی خەباتی دژی داعش و وتیشی: دەبێ لایەنێک ھەبێت کە بەرەوڕووی ئەمریکییەکان بێتەوەو پێیان بڵێت ئەنوە چۆن ھەرجۆرێکتان پێ خۆشە بە ئاسمانی عێراق دا دەسوڕێنەوەو لە کەسیش ناپرسن.
ئەم فەرماندەرەی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر سنووروانانی ئەندامی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سووریا کە بووە ھۆی شەزید بوونی چوار کەسیان، وتی: حەشدی شەعبی بەفەرمی دامەزراوەیەکی سەربە ھێزەچەکدارەکانی عێراقە و دیارە کاتێک ھێرشی دەکرێتە سەر یەکەم ئیدانەکردن دەبێ لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بێت.
«ھاشم ئەلموسەوی» وتیشی: دەبێ سنوورێک بۆ دڕندەکاریەکانی ئەمریکا دژی سەروەریی عێراق و ھەستی شارومەندانی ئەم وڵاتە، دابنرێت. لای کەس شاراوە نیە ئەو ھێزانەی لە لایەن ئەمریکاوە کراونەتە وامانج لە ناوچەیەکی پڕمەترسی دا ئەرکی خەباتی دژی تیرۆریزمیان بەجێ دەھێنا کە سنوری نێوان عێراق و سووریا بوو کە وەک مەکۆو لانکی ئەو تیرۆریستانە دێتە ئەژمار کە لە سووریاوە بەرەو عێراق لێژ دەبنەوە.
ئەم ئەندامە باڵایەی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق وتیشی: ئیدانەکردنی ئەو کردارە دەبێ ئەو پەیامە ڕوونە بە ئەمزریکیەکان بگەیەنێت کە ئێوە سنووری وڵاتی ئێمەتان بەزاندووە، بەڵام با بزانن ئێمە ئیالەتێکی وەک فلۆریداو تێگزاس و یان واشێنگتۆن نین کە ئاوا بەوپەڕی سوکایەتی و سەرشۆڕانە بکرێینە گوێڕایەڵی ئەمریکا.
«ھاشم ئەلموسەوی» وتیشی: دەبێ بە ئەمریکا بڵێین : سوپاکەت کۆکەرەوەو ھەتا ئەو تۆسقاڵە ئابڕووەشت ھەڵنەوەریوە لێرە بڕۆ.