کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398763-کۆمسیۆنی_هەڵبژاردنەکان_کشانەوەی_کاندیدەکان_کاریگەری_لەسەر_پرۆسەی_هەڵبژاردن_نابێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی پارتەکان و پێدانی ژمارە بەکاندیدەکان تەواوکراون و لەم قۆناغەدا کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت، لەئێستاشدا ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوامییان هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2021 04:27 Asia/Tehran
  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی پارتەکان و پێدانی ژمارە بەکاندیدەکان تەواوکراون و لەم قۆناغەدا کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت، لەئێستاشدا ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوامییان هەیە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کۆمیسیۆن بڕیاریداوە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و کشانەوەی کاندیدەکانیش کاریگەری لەسەر پرۆسەکە نابێت.

باس لەوەشکراوە، تائێستا هیچ کاندیدێک داواکاری کشانەوەی لەهەڵبژاردنەکان پێشکەش نەکردوە و ئامادەکارییەکانیش بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەردەوامن.کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی پارتەکان، هاوپەیمانییەکان و پێدانی ژمارە بەکاندیدەکان تەواوکراون و لەقۆناغی داهاتوشدا کارتەکانی دەنگدان ئامادە دەکرێن.