کاروانی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە باکووری عێراق کرایە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399563-کاروانی_پێداویستییەکانی_سوپای_ئەمریکا_لە_باکووری_عێراق_کرایە_ئامانج
میدیاکانی عێراق باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە باکووری عێراقیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2021 07:04 Asia/Tehran
  • کاروانی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە باکووری عێراق کرایە ئامانج

میدیاکانی عێراق باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە باکووری عێراقیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، بەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەکی چێندراوی تەنیشت جاددە لە شاری «بابل»ی باکووری عێراق ، کاراوانێکی پێداوایستییەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە کاتی تێپەڕین دا کرایە ئامانج.

ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارە ی ڕادەی زیانەکانی ئەم کاروانەی ئەمریکا بڵاونەبووەتەوە.

سەرچاوەکانی عێراق شەوی دووشەممەش ھەر باسی کرانە ئامانجی سێ کاروانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە پارێزگاکانی زیقلڕو بابل و بەغدا.

کاروان و بنکەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار کراونەتە ئامانج.

زۆرێک لە خەڵک و کۆتلەسیاسییەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.