کازمی لە دەستپێکی کۆبوونەوەکانی بەغدا: عێراق نەیاری بەکارھێنرانی خاکەکەی دژی لایەنەکانی دیکەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400177-کازمی_لە_دەستپێکی_کۆبوونەوەکانی_بەغدا_عێراق_نەیاری_بەکارھێنرانی_خاکەکەی_دژی_لایەنەکانی_دیکەیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانی دەستپێکی ھاوکاری و ھاوبەشیی بەغدا وتی: دەوڵەتی ئەم وڵاتە نەیاری بەکارھێنرانی خاکەکەی دژی لایەنەکانی دیکەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2021 13:01 Asia/Tehran
  • کازمی لە دەستپێکی  کۆبوونەوەکانی بەغدا: عێراق نەیاری بەکارھێنرانی خاکەکەی دژی لایەنەکانی دیکەیە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانی دەستپێکی ھاوکاری و ھاوبەشیی بەغدا وتی: دەوڵەتی ئەم وڵاتە نەیاری بەکارھێنرانی خاکەکەی دژی لایەنەکانی دیکەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، «مستەفا کازمی» ئەمڕۆ شەممە وتی: عێراق لە وڵاتانی بەشداری ئەم دانیشتنە پێشوازی دەکات و بەرپا کرانی وەھا کۆبوونەوەیەک دەربڕی ڕوانگەی بەغدا سەبارەت بە پێویستیی دامەزرانی باشترین پەیوەندییە لەگەڵ جیھاندا.

«کازمی» وتیشی: عێراق ئەمڕۆ بەرەوڕووی گرفتی زۆرە، بەڵام ئێمە لە بەرامبەر گەل دا بەڵێنمەندین کە ڕڵۆی ڕابەرایەتیی عێراق وەربگرینەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە عێراق لە بەرامبەر داعشدا سەرکەوت، وتی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەمەڕ داکۆکی کردن لە سەرمایەنانەوە لەم وڵاتە شێلگیرە.

کۆبوونەوەکانی بەغدا لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە دەچێت. «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا،عەبولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن، «شێخ تەمیم بن حەمەد» میڕی قەتەرو «سەباح خالید ئەحمەد سەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت بەشداری کۆبوونەوەکەن.

وڵاتانی ئێران و تورکیاو عەرەبستانی سەعودیش لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەشداریی دانیشتنەکەیان کردووە. «موحەممەد ڕاشد ئالی مەکتوم» سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دەستەڵاتداری دویەییش بە نوێنەرایەتیی لە لایەن ئیماراتەوە بەشداری دانیشتنەکەیە.