2500 سەربازی ئەمریکی تا کۆتایی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە عێراق دەچنە دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400781-2500_سەربازی_ئەمریکی_تا_کۆتایی_سێپتەمبەری_ئەمساڵ_لە_عێراق_دەچنە_دەرەوە
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق راگەیاند 2 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی دەچنەدەرەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2021 11:22 Asia/Tehran
  • 2500 سەربازی ئەمریکی تا کۆتایی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە عێراق دەچنە دەرەوە

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق راگەیاند 2 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی دەچنەدەرەوە .

تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی واتا سێپتەمبەر دوو هەزار و 500 ئەمریکی و تا 31 ی سیسەمبەر واتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق دەکشێنەوە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە ڕۆژانی دوایی کۆبوونەوەی گرینگ لە نێوان بەغدا و واشةتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێارق بەڕیوە چوو، وتی: ئەنجامی کۆبوونەوەی کومیتەکانی تەکنیکی-سەربایز عێراق و ئەمریکا زۆر گرنگ بوو و سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییە ئەمریکییەکان لە عێراق تا 31 ی دیسەمبەری 2021 ڕێککەوتن کرا.

خەفاجی وتیشی: هەروەها ڕێککەوتن کرا کە کۆتاییەکانی ئەم مانگە سێ یەکینەی سەربازی عێراق بەرەو شوێنێکی دیکە، بەجێ بهێڵن.