ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی عێراقی لە بارەی بنکەی سەربازیی «زلیکان»ی تورکیا لە موسڵ
بەرپرسی میدیایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پارێزگای نەینەوای عێراق، ھێندێک وردیاتی لە بارەی بنکەی «زلیکان»ی سوپای تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی «موسڵ» ئاشکرا کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا ئەلیەوم، «غیاس سورچی» بەرپرسی میدیایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پارێزگای نەینەوای عێراق وتی: بنکەی «زلیکان»ی تورکیا لە ناوچەی «باشیک» لە ڕۆژھەڵاتی «موسڵ» ٦٠٠ چەکداری سوپای تورکیای تیادایە ھێزو کەرەستە لە ڕێگای فڕۆکەوە بەردەوام ڕەوانەی ئەم بنکەیە دعەکرێت، بەو پێیەی کە ترسی بە ئامانج کران لە ئارادایە.
بەرپرسی میدیایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە نەینەوا، ئەوەشی ڕوون کردەوە، ھێزەکانی تورک لە ئێستادا لە چیاکانی «باشیک» و لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا خەریکی پرۆڤەو ڕاھێنانن و لە ترسی بە ئامانج کران لە ھێندێک نمونەی دەگمەن نەبێت، لە ڕێگای زەوییەوە ھاتوچۆ ناکەن.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا دوو حەوتە لەمەوبەر ناوچە ئاوەدانەکانی باکووری عێراقیان کردە ئامانج.