بە فەرمانی کازمی لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی بەغدا دەکرێت
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی دوێنێ هەینی دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنوێنی بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکان دەرکردوە تا پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بکەن و رێز لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بگرن، بەتایبەتی مافی خۆپیشاندان و ئازادیی رادەبڕین کە لەو بنەما سەرەکییانەن حکومەت پێیانەوە پابەندە".
کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردوە، "دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەنا ببەنە بەر گفتوگۆ"، داواشی لە خۆپیشاندەران کردوە بە رێکاری ئاشتییانە و دورکەوتنەوە لە توندوتیژی بە هەمو جۆر و شێوازەکانی، داوای مافە رەواکانیان بکەن.
دوێنێ هه‌ینی لە به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و دوای ئه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزی لێکه‌وته‌وه و به‌شێک له‌خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانکرده سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌کان، هێزه ئه‌منیه‌کانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا کرد و شه‌ڕ و پێکدادان دروستبوو.
لە ئەنجامی ئەو گرژیانەدا دوو کەس کوژران و زیاتر لە 125 کەس برینداربوون .