کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق : سکاڵا و تانەکان کاریان کردە سەر ئەنجامی دەنگەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402770-کۆمیسۆنی_باڵای_هەڵبژاردنەکانی_عێراق_سکاڵا_و_تانەکان_کاریان_کردە_سەر_ئەنجامی_دەنگەکان
ئەندامی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: دوای لێکدانەوەی سکاڵاکان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، گۆڕانکارییەکی بەربڵاو لەو ئەنجامە بەدەست هاتووە کە بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2021 06:37 Asia/Tehran
  • کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق : سکاڵا و تانەکان کاریان کردە سەر ئەنجامی دەنگەکان

ئەندامی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: دوای لێکدانەوەی سکاڵاکان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، گۆڕانکارییەکی بەربڵاو لەو ئەنجامە بەدەست هاتووە کە بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.

عیماد جەمیل موحسین ئەندامی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: سکاڵا و تانەکان کاریگەری زۆریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق کردووە. ئەنجامی کۆتایی دوو ڕۆژ دوای بڕیاری دادگا سەبارەت بە دوایین سکاڵا وەرگیراوەکان، ڕادەگەیێندرێت.

ناوبراو گوتیشی : ڕاستی ئەوەیە کە گۆڕانکارییەکی بەربڵاو لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کراوە. بڕیاری لێژنەی دادوەری بۆ پووچەڵ کردنەوەی دەنگەکانی هەندێک ناوەندی هەڵبژاردن بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەنجامەکان لە هەندێک ناوچە بگۆڕدرێت.

پێشتر ماڵپەڕی ئەلمودن ڕاپۆرتی دابوو: بەدوای کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ لێژنەی هاواهەنگی شیعی عێراق، لە ئاستی ئاڵۆزییەکان لە بواری سیاسی عێراق کەم بووەتەوە.

دوای کەم بوونەوە لە ئاستی ئاڵۆزییەکانی عێراق، هێزەکانی بەشدار لە لێژنەی هاواهەنگی شیعەکان گفتوگۆکانی خۆیان لەگەڵ ڕەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی هاوبەش دەست پێکردووە.