ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا: حکوومەتی داھاتووی عێراق بە تەوافوق پێکدەھێندرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402779-ئەندامێکی_دەوڵەتی_یاسا_حکوومەتی_داھاتووی_عێراق_بە_تەوافوق_پێکدەھێندرێت
ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، محەمەد سەیھود رایگەیاند کە حکوومەتی داھاتوو، بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بە تەوافوق پێکدەھێندرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2021 15:09 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا: حکوومەتی داھاتووی عێراق بە تەوافوق پێکدەھێندرێت

ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، محەمەد سەیھود رایگەیاند کە حکوومەتی داھاتوو، بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بە تەوافوق پێکدەھێندرێت.

 

 

محەمەد سەیھود لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە تا ئێستا گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق دەستی پێ نەکردووە و گوتی: گفتوگۆ فەرمییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان دەست پێ دەکات.

ناوبراو راشیگەیاندووە کە حکوومەتی داھاتوو بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان، بە تەوافوق پێکدەھێندرێت و گوتی: پێویستە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە خولی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، بوونی ھەبێت.

ئەمەیش لەکاتێکدایە پێشتر سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کە رەوتەکەی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، زۆرترین کورسی بەدەستھێناوە داوای کردبوو کە حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانیی پێکبھێنرێت.

دوێنێ یەکشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی دوو رۆژی داھاتوودا، ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت.