کازمی : تا چەند رۆژی دیکە ھێزە جەنگیەکانی ئەمریکا عێراق جێدەھێڵن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403408-کازمی_تا_چەند_رۆژی_دیکە_ھێزە_جەنگیەکانی_ئەمریکا_عێراق_جێدەھێڵن
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە عێراق ئاشکراکرد و دەڵێت، “هێزەکانی عێراق توانای پاراستنی ئاسایشی وڵاتیان هەیە”.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2021 13:58 Asia/Tehran
  • کازمی : تا چەند رۆژی دیکە ھێزە جەنگیەکانی ئەمریکا عێراق جێدەھێڵن

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە عێراق ئاشکراکرد و دەڵێت، “هێزەکانی عێراق توانای پاراستنی ئاسایشی وڵاتیان هەیە”.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، “دوای چەند ڕۆژێک کشانەوەی هەموو هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەبینین لەچێوەی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژییەی لەگەڵ ئەمریکادا کراوە”.

کازمی ئەو قسانەی لە وتەیەکدا کرد کە بەبۆنەی یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە لە بەغداد پێشکەشیکرد و وتی، “لەمەودوا ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕاوێژکاری دەبێت ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هێزەکانی عێراق بە هەموو جۆرەکانیانەوە توانای پاراستنی ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی گەلەکەیان هەیە”.

دوێنێ فرانک ماکێنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، دوو هەزار و 500 سەربازیان ‏لە عێراق دەمێننەوە، هاوکاری و پاڵپشتی پێشکەش بە هێزە عێراقییەکان دەکەن بۆ ‏ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.‏