واژۆ کرانی بەڵگەی ھاوکاریی لێژنە نیشتیمانییەکانی ئۆلەمپیکی ئێران و عێراق
باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕۆژی چوارشەممە باشی گەشتی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و بەڵگەیەکیی لێک گەیین نامەی ھاوکاری لەگەڵ لایەنی عێراقیی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شاندە ناردراوەکەی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی «سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری» بە پێی بانگێشتنی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی عێراق ئێوارەی ڕۆژی ھەینی لە میانەی پێشوازیی «ڕەعد حەمودی سەلمان» ھاوتای عێراقی و بەرپرسانی یاڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق گەییشتنە فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا.
دوای ئەنجام گرتنی زنجیرە چاوپێکەوتنێکی فەرمیی شاندەکەی ئێران، بەڵگەیەکیی لێک گەیین نامەی ھاوکاری لە نێوان لێژنە نیشتیمانییەکانی ئۆلەمپیکی ھەردووک وڵات لەگەڵ سەرۆک لێژنەکاندا واژۆ کرا.
ئەم بەڵگەیە نۆ بڕگەیەو بە زمانی ئینگلیسیە ئامانجەکەشی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکارییە وەرزشیەکانی نێوان دوو وڵاتە.