بڕیاری ستراتژیکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەی عێراق بەرامبەر ڕەوتی سەدر
ئەندامی پایەبەرزی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق باسی لە بڕیاری ستراتژیکی چوارچێوەی هەماهەنگی گرووپەسیاسییەکانی شیعە کرد بەرامبەر ڕەوتی سەدر .
"عالیە نەسیف" ئەمرۆ یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ ماڵپەڕی دەنگ وباسی ئەلمەعلوومە گوتی، دانیشتنی سەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق کە پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕوێە چوو،شایەتی لێکدانەوەی پرۆسەی دیداری چوارچێوە لەگەڵ ڕیبەری ڕەوتی سەدر لە ئەلحەنانە بوو.دوای ئەوه یش، ئامادەبووانی دانیشتنەکە،بریارێکی ستراتژیکی یه ک پارچه یان داوه .
نەسیف گوتی، وتووێژ لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەردەوام بێت و بریار دراوه بێ ڕەوتی سەدر بەشیوەی جیاجیا لە پەرلەمان ئامادە نەبین و لەکاتی ڕێک نه کەوتن لەگەڵ ڕەوتی سەدر، ئەم چوارچێوەیە بە زیاتر لە ٩٠ نوێنەری ئێستای وەکوو فراکسیۆنی گەورەتر بە گوێرەی برگەی ٧٦ـی دەستوور لە پەرلەمان دا ئامادەدەبن.
نەسیف پێشبینی کردووە وتوویژەکان لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر ئاکامەکەی ڕێککەوتن بێت، بەتایبەت لە سێبەری ڕێکەوتنی پێشوو لەگەڵ هێزەکانی سوننە و کورد .
دوای تەییدی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی پەرلەمانی عێراق، گرووپە ناڕازییەکان لە حاند ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایانگەیاندووە بەمەبەستی پاراستنی به رژه وه ندی نیشتمانی وڵات بە چاوپۆشی لە مافی خۆیان،خەریکی ڕاویژ دەبن لەگەڵ گرووپەسیاسییەکان بۆ پیکهێنانی کابینە و لەئاکام دا دەوڵەتی ڕێککەوتنی نیشتمانی یان ڕێکەوتنی سیاسی لە وڵات پێکدەهێنن.