ده‌وڵه‌تی یاسا لە گەڵ دوباره کاندیدکردنه‌وه‌ی کازمی دا نیە
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا که نوری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مسته‌فا کازمی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، هیچ وه‌زیرێکی کابینه‌که‌ی مسته‌فا کازمی به‌شداری له‌پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ ناکه‌ن .
حه‌یده‌ر ئه‌للامی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگەیاند ، "ئێمه ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که متمانه له خولی دوه‌مدا بۆ مسته‌فا کازمی نوێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه بوه له‌و کاته‌وه‌ی که کازمی بوه به سه‌رۆک وه‌زیران، ئێمه به‌شداریمان له حکومه‌ته‌که‌ی نه‌کرد و ئه‌مه‌شمان بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان و گه‌لی عێراق رونکردوه‌ته‌وه.
وتیشی، "له‌حکومه‌ته‌که‌ی کازمیدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازه‌وه دیاریکران جێبه‌جێ نه‌کراون، بۆیه هیچ وه‌زیرێکی کابینه‌که‌ی کازمی له‌حکومه‌تی نوێ دانانرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌شی پێشتر به‌عسی بون، یاخود لهگهنهڵی تێوه‌گلاون و له‌حکومه‌ته‌کانی پێشوتر به‌شداربون یاخود ده‌ستیان له‌کرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "ئێمه دژی بڕیاری به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار بوین له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی که و هه‌ربۆیه دژی حکومه‌ته‌که‌ی کازمیش بوین، هه‌روه‌ها هه‌مو ڕێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانمان ڕه‌تکرده‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نین و له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه واژۆکراون، پشتگیریشمان له حکومه‌ت کردوه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و گه‌نده‌ڵیدا، کاتێک له پرۆسه‌ی سیاسیی نزیک ده‌بینه‌وه که که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدابێت".