سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران : کۆسپ و لەمپەرەکانی وەبەرھێنان لە عێراق دەبێ لاببرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404658-سەرۆکی_ژووری_بازرگانیی_ئێران_کۆسپ_و_لەمپەرەکانی_وەبەرھێنان_لە_عێراق_دەبێ_لاببرێن
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران خوازیاری لابرانی کەندو کۆسپەکانی بەردەم گەشەی پێوەندیەکانی ئێران و عێراق بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2022 18:46 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران : کۆسپ و  لەمپەرەکانی وەبەرھێنان لە عێراق دەبێ لاببرێن

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران خوازیاری لابرانی کەندو کۆسپەکانی بەردەم گەشەی پێوەندیەکانی ئێران و عێراق بوو .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، غولامحسێن شافعی سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران رۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لە گەڵ چالاکانی ئابووریی عێراق ، گەشەی پێوەندیی ئابووریی دوو وڵاتی بە پێوست زانی و گوتی : وڵاتی عێراق واوەتر لە شەریکێکی تیجاری بۆ ئێرانە و پێوەندیەکانی نێوان دوو وڵات ئەوەندە قوڵە کە پێویستە لە بەشە ئابووریەکان داپێشکەوتنی زیاتر بکرێت . 

عادل عەکاب حسێن  سەرۆکی فێدراسیۆنی پیشە سازیەکانی عێراقیش وێڕای بەخێرھاتن کردنی شاندی ئێران گوتی : چالاکیی ئابووریی راستەقینە نێوان دوو وڵات رووی نەداوە . 

شاندی تیجاریی ژووری بازرگانیی ئێران شەوی یەکشەممە گەیشتە عێراق و لە شاری نەجەف لە لایەن ژووری بازرگانیی ئەم شارە و سەرکونسولی ئێران پێشوازیی لێکرا .