بزووتنەوەی نوجەبا:دەبێ ئەمریکاییەکان لە ئێراق دەربکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406102-بزووتنەوەی_نوجەبا_دەبێ_ئەمریکاییەکان_لە_ئێراق_دەربکرێن
وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای ئێراق بە ڕەخنەی تووند لە کردەوەکانی هێزی سەربازیی تیرۆریستیی ئەمریکایی لە بەغدا، وتی: دەبێ ئەمریکاییەکان لە ئێرق وەدەرنرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2022 06:56 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی نوجەبا:دەبێ ئەمریکاییەکان لە ئێراق دەربکرێن

وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای ئێراق بە ڕەخنەی تووند لە کردەوەکانی هێزی سەربازیی تیرۆریستیی ئەمریکایی لە بەغدا، وتی: دەبێ ئەمریکاییەکان لە ئێرق وەدەرنرێن.

 

وێڕای پەسەن کرانی گەڵاڵەی وەدەرنرانی هێزی بیانی  و بەتایبەت هێزی ئەمریکایی لە خاکی ئێراق لە لایەن نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە، کاربەدەستانی واشینگتۆن یەک هەنگاویشیان بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانیان لەم وڵاتە هەڵنەگرتووە.

نصرالشمری وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای ئێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا ئیستایش هەر بەردەوامە لەسەر بنپێ کردنی مافی سەروەریی وڵاتانی سەربەخۆ و درێژە دەدات بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەلانەی کە هەوڵ دەدەن بۆ گەیشتن بە ئازادی، ئاسایش و ئاسوودەیی.

وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای ئێراق وتیشی: بە ئامانج کردنی خەڵکی مەدەنیی بێ تاوان و دارایی و سامانی ئەوان لە لایەن هێزی سەربازیی تیرۆریستیی ئەمریکاییەوە، لە ئاراستەی هەر ئەو کردەوە و ئاکارانەیدایە کە مەترسین لەسەر هەموو مرۆڤایەتی.

شایانی باسە خەڵک و گرووپە ئێراقییەکان خوازیاری چوونەدەری هێزی تیرۆریستیی ئەمریکایی لە ئێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەیش گەڵاڵەیەکی سەبارەت بە پێویستیی چوونەدەری ئەم هێزانە پەسەن کردووە.