شاندێکی باڵای یەکیەتی لە گەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی کۆبووەوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی سێقۆڵی به‌بێ رێکه‌وتن هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دۆسیه‌ی سه‌رۆک کۆمار بده‌ن و کاندیدی نوێ هه‌ڵبژێرن، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێککه‌وتون بۆئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌کبخه‌ن و رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌که تێکبده‌ن.
ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگاداره‌وه بڵاویکرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه شاندێکی باڵای یه‌کێتی له ماڵی نوری مالیکی سه‌رۆکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، کۆبونه‌وه‌یه‌کی گرنگیان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی پێشهاته سیاسییه‌کان و ئه‌نجامی دیالۆگه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندوه، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌کۆبونه‌وه‌که‌یاندا ڕێککه‌وتون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌هێڵدرێت رێژه‌ی یاسایی کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو بکرێت واته په‌کخستنی دوو له‌سه‌ر سێ بۆ ده‌نگدان به کاندیدی سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق.
ڕونیشیکرده‌وه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی (پارتی و ره‌وتی سه‌در و سوننه‌کان) سوور بن له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق دوور له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌کێتی، ئه‌وا ناهێڵن رێژه‌ی یاسایی کۆبونه‌وه‌که ته‌واو بکرێت و ده‌بێت پێش ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه رێکه‌وتن بکرێت.