ئەنجومەنی ئاسایشتی عێراق: لێبڕاوانە لە بەرامبەر سوکایەتی کردن بە کەسایەتییە ئایینییەکان دەوەستین
ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق جەختی کرد لە سەر ڕاوەستانی لە بەرامبەر سوکایەتی کردن بە کەسایەتییە ئایینییەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەوازین نیوز، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» لە سەر بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکی دژی ئاشتیی شارستانی و تێکدانی ژیانی شارومەندان پێداگری کرا.
ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا لە بارەی ڕەوشتی ئاسایشتی و لە سەر ھەست بوونی ھێزە چەکدارەکان و ھەروەھا پێ و شوێن گرتنی پێشکەوتنی ئۆپراسیۆنی ئاسایشتی بۆ ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعش ئاگادار کرایەوە.
کازمی لە کۆبوونەوەکەدا لە سەر پێویستیی پێشگرتن بە ھەرچەشنە ڕەنگداەوەیەکی نەرێنیی قەیرانە سیاسییەکان لە سەر ڕەوتی ناڕەزامەندییەکانی عێراق پێی داگرت و بە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقی وت: ھەنگاوی پارێزکارانەو ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشتی شارومەندان و ماڵ و سامانیان بەجێ بێنن.