وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر: ئەعرەجی و عیبادی بەربژێرەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراقن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406875-وتەبێژی_هاوپەیمانیی_نەسر_ئەعرەجی_و_عیبادی_بەربژێرەکانی_چوارچێوەی_هاوئاهەنگی_بۆ_سەرۆک_وەزیرانی_عێراقن
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیەوێ ناوی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاو بکاتەوە کە بەرچاوترینیان قاسم ئەلئەعرەجی و حەیدەر عیبادین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2022 02:23 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر: ئەعرەجی و عیبادی بەربژێرەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراقن

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیەوێ ناوی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاو بکاتەوە کە بەرچاوترینیان قاسم ئەلئەعرەجی و حەیدەر عیبادین.

 

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایات موزەفەر لەم بارەوە وتی: هەر حکومەتێک کە لە لایەن هاوپەیمانی سێ قۆڵیەوە  پێک بێت، تووشی قەیران دەبێت و هەڵدەوەشێتەوە.

ئەو وتیشی: پێک هێنانی گەورەترین هاوپەیمانی، تەوەری دووبەرەکییە سیاسییەکانی ئێستای عێراقە چونکوو ئاکامی هەڵبژاردنەکان کەلێنێکی گەورەی لە نێوان شیعەکان پێک هێناوە.