دەوڵەتی یاسا: دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406945-دەوڵەتی_یاسا_دانوستانەکان_بۆ_پێکهێنانی_حکومەتی_نوێ_بەردەوامە
دانوستانەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوامن، سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، کار بۆ کۆکردنەوەی لایەنە شیعەکان لە یەک کوتلەی گەورەدا دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2022 01:32 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی یاسا: دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە

دانوستانەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوامن، سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، کار بۆ کۆکردنەوەی لایەنە شیعەکان لە یەک کوتلەی گەورەدا دەکەن.

دوێنێ یەکشەممە، موحان ساعدی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تائێستا دانوستانەکان لە نێوان لایەنە گەورەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامن .

ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرباری ئاستەنگ و چەقبەستویی سیاسی، چوارچێوەی ھەماھەنگی کار لەسەر کۆکردنەوەی ھەموو ھێزە سیاسیەکانی ناو ماڵی شیعە لە گەورەترین کوتلەی شیعە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات."

جەختیشی کردەوە، "ئەم کۆکردنەوە ھاوکار دەبێت لە پێکھێنانی حکومەتی تەوافوقی، بە بەشداری ھەموو ھێزە سیاسیەکان بە بێ پەراوێزخستنی ھیچ لایەنێک."