پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی : چەقبەستویی دۆخی سیاسی دوای جەژنی رەمەزان کۆتایی دێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407279-پەرلەمانتارێکی_چوارچێوەی_هەماهەنگی_چەقبەستویی_دۆخی_سیاسی_دوای_جەژنی_رەمەزان_کۆتایی_دێت
پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی : چەقبەستویی دۆخی سیاسی دوای جەژنی رەمەزان کۆتایی دێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2022 02:04 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی : چەقبەستویی دۆخی سیاسی دوای جەژنی رەمەزان کۆتایی دێت

پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی : چەقبەستویی دۆخی سیاسی دوای جەژنی رەمەزان کۆتایی دێت.

 

محەمەد سەیهود، ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا باسی لەوەشکردوە، چەقبەستویی دۆخی سیاسی دوای جەژنی رەمەزان کۆتایی دێت، ئەویش لەرێگەی رێککەوتنی نێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر رێککەوتن نەکرێت چەقبەستویی سیاسی تا ماوەیەکی دورودرێژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکردوە، هەمو لایەنەکان هەستیان بە گرنگی رێککەوتنی نێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردوە بۆ کۆتاییهێنان بە  چەقبەستویی دۆخی سیاسی، بەتایبەت کە لەئێستادا گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە دوای جەژن روبدات.

لەبارەی جۆری رێککەوتنەکەش ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، رێککەوتنی نێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەجۆرێک دەبێت کە هیچ لایەنێک تیایدا پەراوێز ناخرێت، هەروەها گفتوکانیش خێرا دەبن لەپێناو کۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسیی لە نزیکترین ماوەدا.

کۆبونەوە راوێژکارییەکانی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامن دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر مۆڵەتی 40 رۆژی پێدان بۆ ئەوەی بەبێ بەشداری رەوتەکەی حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر حکومەتی سازان بەبەشداری هەمو لایەنەکان دەکاتەوە.