نیازی هاوپهیمانیی سێقۆڵی بۆ کۆبونهوه لە شاری ھەولێر
سایتی شهفهق نیوز بڵاویکردهوه که هاوپەیمانیی سێقۆڵی بهنیازن کۆبونەوەیەک له شاری ههولێر ساز بکهن، سهرچاوهکه کۆبونهوهکهی به "گرنگ" ناوبردوه، بێ ئەوەی کاتی کۆبونەوەکە دیاری بکات.
سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی سیادە که خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتیی دهکات به سایتهکهی راگەیاندوه "هەریەکە لە خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی و نوێنەرێکی موقتەدا سەدر بەشداری کۆبونەوەکه دەبن".
سەرچاوەکە گوتووشیەتی : "کۆبونەوەکە تەنها بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی دەرچوون نییە لە بنبەستی سیاسی، بەڵکو بۆ دیاریکردنی هەنگاوەکانی دواترە بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە و پەنابردن بۆ بژاردەی دیکە".
پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەشێکە لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی، باسی لهوهکردبوو که جموجوڵێک لهئارادایه بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەپێناو شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی و دۆزینەوەی دەرچە بۆ ئەو قەیرانەی لەدوای هەڵبژاردنەوە بەرۆکی عێراقی گرتووە.