دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە نەجەفی ئەشرەف
May 14, 2022 13:55 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە پارێزگای نەجەف لە باشووری رۆژئاوای عێراق بڵاوکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ گۆڕە بەکۆمەڵەکە کە وێنەکانی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، لە ناوچەی بەحر ئەلنەجەف لە پارێزگای نەجەف دۆزرایەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی نەجەف ئەشرەف گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە نزیک یەکێک لەو کۆمه ڵگایانەی کە لە قۆناغی دروستکردندایە، دۆزیەوە.
وامەزندە دەکرێ مێژووی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە بگەڕێتەوە بۆ ئینتیفازەی شەعبانیه و دواتر لە سێدارەدانەکانی ڕژێمی سەدام.
سەرپەیڤ