عێراق قەرزەکانی بە ئێران ئەداتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408109-عێراق_قەرزەکانی_بە_ئێران_ئەداتەوە
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، دەستپێکردنی خەرجکردنی قەرزەکانی عێراق بە ئێرانی راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2022 17:58 Asia/Tehran
  • عێراق قەرزەکانی بە ئێران ئەداتەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، دەستپێکردنی خەرجکردنی قەرزەکانی عێراق بە ئێرانی راگەیاند.

 


عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق پێشتر بە سەرۆکایەتی شاندێکی وەزیران گەشتی ئێرانی کردبووتا بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبای عێراق و "دانی قەرزەکان" بە کەرتی کارەبا و نەوتی ئێران وتووێژ بکات . 
یەحیا ئالی ئیسحاق، بەرپرسی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق لە وتووێژێک دا لەگەڵ ئیرنا بە ئاماژە بەوەی کە بەراییەکانی دانەوەی قەرزەکانی عێراق رەخساوە  ڕایگەیاند : بەپێی رێککەوتنی نێوان دوو وڵات ، لە رۆژانی داھاتوودا پرۆسەی ئاسایی دانەوەی قەرزەکانی ئێران دەستپێدەبێ . 
یەحیا ئەلئیسحاق گوتیشی : ئێران و عێراق مامەڵەی بەردەوامیان لەگەڵ یەکتردا هەیە کە بەشێکی لە لایەن کەرتی تایبەت و بەشێکی دیکەی لەلایەن کەرتی حکومەتیەوە ئەنجام دەدرێت.
.