موقاوەمەی عێراق : لایەنە عێراقیەکان پەلاماری سەر کۆمپانیاکان لە سلێمانی ئەنجام ئەدەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409127-موقاوەمەی_عێراق_لایەنە_عێراقیەکان_پەلاماری_سەر_کۆمپانیاکان_لە_سلێمانی_ئەنجام_ئەدەن
دەستەی هەماهەنگیی بەرخۆدانی عێراق لایەنە بیانییەکان بە تاوانبار دەزانێت کە هێرش دەکەنە سەر کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2022 05:44 Asia/Tehran
  • موقاوەمەی عێراق : لایەنە عێراقیەکان پەلاماری سەر کۆمپانیاکان لە سلێمانی ئەنجام ئەدەن

دەستەی هەماهەنگیی بەرخۆدانی عێراق لایەنە بیانییەکان بە تاوانبار دەزانێت کە هێرش دەکەنە سەر کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی.

چوارشەممەی رابردوو کۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی لە شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی بە رۆکێت پەلاماری کرایەسەر. 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلنەجبا، دەستەی هەماهەنگیی بەرخۆدانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا هۆشداری دەداتە ناحەزان و دوژمنانی عێراق کە بە دوای تێکدانی رەوشی ئاسایشی و نانەوەی سەرلێشێواویی لەم وڵاتەدان .

راشیگەیاند : لێدانی ھەندێ کۆمپانیا لە پارێزگەی سلێمانی ، کارێکی تێکدەرانەیە کە دەستی بیانیی لەپشتە . 

  پێشتر جەعفەر حسێنی، وتەبێژی گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کردبووەوە ، گروپە یاخیبووەکانی توز خورماتۆ کە پەیوەندیان بە دەزگای هەواڵگری تورکیاوە هەیە، کێڵگە گازیەکانی کوردستان ئەدەنە بەر پەلامار .