ڕەوانەکرانی چەک و تفاقی سەربازیی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی سنووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409944-ڕەوانەکرانی_چەک_و_تفاقی_سەربازیی_ئەمریکا_بۆ_بنکەیەکی_سنووری_سووریا
سەرچاوەیەکی ئاسایشتی باسی ڕەوانە کرانی چەک و تفاقی سەربازیی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی بوارگەی «ئەلوەلید» ھەڵکەوتوو لە سنووری نێوان عێراق و سووریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2022 07:39 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی چەک و تفاقی سەربازیی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی سنووری سووریا

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی باسی ڕەوانە کرانی چەک و تفاقی سەربازیی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی بوارگەی «ئەلوەلید» ھەڵکەوتوو لە سنووری نێوان عێراق و سووریای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلمەعلومە،ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە ڕاشیگەیاندووە: بڕێک لە کەرەستەوتفاقی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی عەینولئەسەد لە ناوچەی ئەلبەغدادی ھەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنبار ڕەوانەی بنکەیەکی  بوارگەی «ئەلوەلید» ھەڵکەوتوو لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کراوە.

ئەم سەرچاوەیە وتووشیەتی: ھێزەکانی ئەمریکی گروپێکی گەورەو بە فڕۆکەی جەنگی تەیاریان ڕەوانەی ئەم بنکەیە کردووە.

بە قسەی ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە بنکەی ئەمریکایی سەقامگرتوی خاکی سووریاش ھەر وەھا ھەنگاوێکی ھاوچەشنی بە خۆیەوە بینیوە بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ڕووداوێکی شیمانەیی نەخوازراو، بە تایبەت کە ئەم بنکانە جاروبار ھێرشی موشەکیان دەکرێتە سەر.