ئەمڕۆ لە عێراق کرایە پشووی فەرمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410055-ئەمڕۆ_لە_عێراق_کرایە_پشووی_فەرمی
بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە فەرمانگەو دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2022 03:08 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ لە عێراق کرایە پشووی فەرمی

بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە فەرمانگەو دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

‌ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران فەرمانی کردووە ئەمڕۆ لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پشووەکە دەزگا و فەرمانگە ئەمنییەکان ناگرێتەوەو فەرمانگە خزمەتگوزاری و تەندروستیەکانیش ڕێژەی دەوام کردن تێیاندا 50% دەبێت.

ئەم بڕیارەی مستەفا کازمی لەکاتێکدایە  دوێنێ شەممە دووبارە لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و خۆپیشاندانەکانیش گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.

لە خۆپێشاندانەکەدا 125 کەس برینداربوون کە 100 کەسیان هاووڵاتی سڤیل بوون و 25 کەسەکەی دیکەشیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.