داواکاریی لیژنەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی دەستبەجێی حکومەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410387-داواکاریی_لیژنەی_هەماهەنگیی_گروپە_شیعەکانی_عێراق_بۆ_پێکهێنانی_دەستبەجێی_حکومەت
لیژنەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکانی عێراق کە بە "چوارچێوەی هەماهەنگی" ناسراون، بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی نادیار لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوزی بەغدا یراگەیاند و داوای دەستبەجێ پێکهێنانی حکومەتیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2022 02:52 Asia/Tehran
  • داواکاریی لیژنەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی دەستبەجێی حکومەت

لیژنەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکانی عێراق کە بە "چوارچێوەی هەماهەنگی" ناسراون، بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی نادیار لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوزی بەغدا یراگەیاند و داوای دەستبەجێ پێکهێنانی حکومەتیان کرد.

 

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، لیژنەی هەماهەنگی گروپە شیعەکانی عێراق کە بە "چوارچێوەی هەماهەنگی" ناسراوە، لە راگەیەندراوی کۆتایی خۆپیشاندانەکەی رۆژی هەینی لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا، وێڕای راگەیاندنی دانیشتنێکی نادیار لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوزی بەغدا تا بەدیهاتنی داخوازی دادپەروەرانە، داوای خێراترکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دەکات.

ئێواره‌ی هه‌ینی هه‌زاران لایه‌نگری شه‌رعیه‌ت و داموده‌زگا حکومه‌تییه‌کانی عێراق ده‌ستیان به‌ ڕێپێوانه‌کانیان کردووه‌.

هەروەها ژنانی عێراق لە ناوچە جیاوازەکانی بەغداوە هاتنە ناوچەی سەوزی بەغدا بۆ بەشداریکردن لەم ڕێپێوانەدا و ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆیان بۆ دامەزراوە یاساییەکانی وڵاتەکە.

هاوکات لایەنگرانی شەرعیەت لە پارێزگاکانی نەینەوا و بەسرەش دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کرد و دروشمیان بۆ بەرگریکردن لە دەستووری ئەو وڵاتە وتەوە.