قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیەندرا ، سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانیش راگیران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410817-قەدەغەی_هاتوچۆی_گشتی_لە_زۆربەی_پارێزگاکانی_عێراق_ڕاگەیەندرا_سەرجەم_گەشتە_ئاسمانیەکانیش_راگیران
‌ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2022 16:51 Asia/Tehran
  • قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیەندرا ، سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانیش راگیران

‌ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق راگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بریاریدا قەدەغەی هاتووچۆ لە زۆرینەى پارێزگاکانى عێراق رابگەیەنرێت تا ئەو کاتەى دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت تا ئەو کاتەی بڕیارێکی نوێ دەدرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەتا کاتێکی نادیار و دەرکردنی رێنمای بۆ هەڵگرتنی قەدەغەکە، دۆخەکە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.لەبەیانى ئەمرۆشەوە قەدەغەی هاتوچۆی توند لە بەغدای پایتەخت راگەیەندراوەو هێزە ئەمنییەکان لەسەرجەم رێگاو دەروازە سەرەکییەکانى شاری بەغدا بڵاوەیان پێکراوە.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و چەند خۆپیشاندەرێکیش بوونەتە قوربانی. 

ھەروەھا دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت و فڕۆکەخانەکانی داخست تاوەکو کاتێکی نادیار.