بەیاننامەی سوپای عێراق لە بارەی کەوتنی چەند ڕۆکێتێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا
ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازیی سوپای عێراق جەختی کرد: چەند کاژێرێک لەمەوبەر، باڵوێزخانەی ئەمریکا کە دەکەوێتە ناوچەی سەوزی بەغدا، بە ھۆی چوار موشەکەوە کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازیی سوپای عێراق ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە هەر چوار موشەکەکە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوون.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە تێگیرانی ئەو موشەکانە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و لە دوو ناوچەی «ئەلحەبیبیە» و «ئەلبەلدیات» لە ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ئاراستە کراون.
بەپێی هەندێک ڕاپۆرتی میدیایی، موشەکێکی کاتیۆشا کە لەلایەن سەرایە سەلام (لقی سەربازیی رەوتی سەدر) لە ناوچەی سەوزی بەغدا گیراوە وەبەرماڵێکی ئەم ناوچەیە کەوتووەو بووەتە ھۆی بریندار بوونی، کچێک و ئافرەتێک.
بەپێی دوایین زانیاریەکان، لە شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغدای پێتەختی عێراق و هەندێک ناوچەی دیکەی ئەو وڵاتە بە ھۆی پێکدادانی نێوان ئاژاوەگێڕان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ٣٠ کەس کوژراون و ٧٠٠ کەسیش برینداربوونە کە لەو ژمارەیە ١١٠ کەسیان سەربە هێزەکانی ئاسایشتی عێراق بوونە.