قۆناغی حەوتەم لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410961-قۆناغی_حەوتەم_لە_ئۆپەراسیۆنی_ئیرادەی_پۆڵایین_لە_باکووری_عێراق
ئەمڕۆ شەممە، قۆناغی حەوتەم لە ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین لە سەلاحەدین و دیالە دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2022 13:47 Asia/Tehran
  • قۆناغی حەوتەم لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین لە باکووری عێراق

ئەمڕۆ شەممە، قۆناغی حەوتەم لە ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین لە سەلاحەدین و دیالە دەستی پێکرد.

‌ 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی فەرماندەییەکانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی، لە سەلاحەدین و دیالە و سامەرا دەستیان بە قۆناغی حەوتەم کرد لە ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین. 

 لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کە لەم قۆناغەی ئۆپراسیۆنەکەدا، ناوچەکانی نێوان سەلاحەدین و دیالە و سامەرا بۆ دۆزینەوەی مۆڵگە و چەکدارانی داعش، کێوماڵ دەکرێن.

جێگای ئاماژەیە ئەم قۆناغەی ئۆپراسیۆنەکان، هاوکاتە لەگەڵ قۆناغی شەشەم ، کە لە ناوچەکانی کەرکوک بەردەوامە.