لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا باسکرا ، داخوازی هێزە سیاسییەکانی عێراق لە موقتەدا سەدر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411016-لە_کۆبوونەوەی_ئەمرۆدا_باسکرا_داخوازی_هێزە_سیاسییەکانی_عێراق_لە_موقتەدا_سەدر
هێزە سیاسییەکانی عێراق لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆیاندا داوایان لە ڕێبەری ڕەوتی سەدر کرد بەشداربێت لەکۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2022 15:24 Asia/Tehran
  • لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا باسکرا ، داخوازی هێزە سیاسییەکانی عێراق لە موقتەدا سەدر

هێزە سیاسییەکانی عێراق لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆیاندا داوایان لە ڕێبەری ڕەوتی سەدر کرد بەشداربێت لەکۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەپاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، "کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق بکرێت، پاشان لیژنەیەکی تایبەت بۆ زەمینەسازیکردن سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان پێکبهێندرێت".

لەکۆبووەکەدا پرسی دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تاوتوێکراوە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لەسەر بەشداریکردنی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی لایەنە سیاسییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمی داواکارییەکیان ئاڕاستەی سەدر کرد.

هێزە سیاسییەکانی عێراق هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیانکردەوە لە ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.