خۆڕاگەیاندنی ھاوپەیمانییەکی سیاسیی تازە لە عێراق دا
شەش لایەنی سیاسیی عێراق بوونی هاوپەیمانییەکی سیاسی نوێیان لەژێر ناونیشانی "هاوپەیمانی هەڵوێستی عێراقی" راگەیاند و نەخشەڕێگایەکیان خستەڕوو بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسیی ئێستای ئەم وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، لە سایەی بارودۆخی سەخت و قەیرانی کەڵەکەبووی عێراقدا، شەش لایەنە سیاسییەکەی ئەم وڵاتە کە خۆیان بە لایەنی ململانێکانی ئەم دواییە نازانن، ڕایانگەیاندووە کە بڕیاریان داوە کە بە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی سیاسیی تازە، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان بەکار بھێنن بۆ بنیاتنانەوەی دەوڵەت و پێکھێنانی فۆرمێکی حوکمڕانیی ئاوەزمەندانە.
ئەم هاوپەیمانییە سیاسییە دوای خۆڕاگەیاندنی ، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی کردووە: بەهەموو توانایەکەوە هەوڵ دەدات حکومەت بنیات بنێتەوەو هاوکێشەیەکی نوێی حوکمڕانی ئاوەزمەندانە دروست بکات، هەروەها داوا لە هەموو گروپە سیاسیە نیشتیمانی و سەربەخۆکان دەکات کە ڕیز و پێگەی خۆیان ڕێکبخەن و هەماهەنگی بکەن .
هەروەها ئەم هاوپەیمانییە نەخشەڕێگایەکی نۆ خاڵی خستۆتە ڕوو بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای وڵات.