ئامادەیی زانکۆی تاران بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی زانستیی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق
سەرۆکی زانکۆی تاران ئامادەیی ئەم زانکۆیەی بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی زانستی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی ئازادی ئەروەند ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ (شەممە) لە میانی گەشتەکەیدا بۆ عێراق، سەید محەمەد موقیمی سەرۆکی زانکۆی تاران لە سەردانەکەی دا بۆ زانکۆی بەسرە لەگەڵ سەعد شاهین تاهرین سەرۆکی زانکۆی بەسرە کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد و تەبایی نامەی زانکۆی تاران و زانکۆی بەسرە لە نێوان سەرۆکانی دوو زانکۆکە ئاڵوگۆڕ کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرۆکی زانکۆی تاران ئامادەیی ئەم زانکۆیەی بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی زانستی هاوبەش نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی ئازادی ئەروەند ڕاگەیاند و وتی: زانکۆی تاران و زانکۆی بەسرە دەتوانن لایەنێک بن لە جێبەجێکردنی ناوەندی زانستیی هاوبەشی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
سهرۆکی زانکۆی بهسرهش ئاماژهی به هاوبهشیی کولتووریی نێوان ههردوو وڵات کرد و هیوای خواست یادداشتهکان ببێته هۆی هاوکاریی پێویست له بواری تواناکانی زانکۆکانی جیهانی ئیسلامیدا.