سوپای عێراق: لە کاروانی ئەربەعیندا هیچ ڕووداوێکی نائەمنی نەبووە
ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، لە کاتی زیارەتی ئەربەعیندا هیچ ڕووداوێکی نائەمنی و تێکدان ڕووی نەداوە.
"عەقیل فەتلاوی"، جێگری پارێزگاری کەربەلا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ڕۆژانە زیاتر لە ملیۆن و نیوێک زیارەتکار دەچنە کەربەلا.
جێگری پارێزگار ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پارێزگایە لەماوەی ئەربەعیندا میوانداریی زیارەتکارانی ٨٠ وڵاتی کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی زیارەتکاران لە ٢٠ ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، دوێنێ (هەینی) فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی پیاسەی ئەربەین حوسێنی بە تەواوی بە سەلامەتی بەڕێوەدەچێت.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مەیجر ژەنەڕاڵی ئەرکان "عەبد ئەلئەمیر ئەلشەمەری" بە شێوەیەکی شەخسی سەرپەرشتی هاتنی زیارەتکارانی کردووە بۆ کەربەلای مەعلی و هیچ نائەمنی و تێکدانێک لەسەر ڕێڕەوی رێپێوانەکە ڕووی نەداوە.
هەروەها بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە کاری هەواڵگری لەم ماوەیەدا ناوازە و تایبەت بووە.