باڵیۆزی ئێران لە عێراق: جەلال تاڵەبانی مێژوویەکی رازاوە بە هەڵوێستی گەورەی هەیە
باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، مێژوویەکی رازاوە بە هەڵوێستی گەورەی هەیە و بە میانەڕۆیی ناسراوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، محەممەد کازم ئالی سادق، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە تویتێکدا سەرەخۆشی لە خەڵکی ئەو وڵاتانە کرد و بە تایبەت کوردان بە بۆنەی پێنجەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی عێراق سەرەخۆشی لە گەلی عێراق بە تایبەت کوردەکان کرد.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق هیوای خۆی دەربڕی کە میللەت و حکومەتی عێراق لەسەر ڕێگای پێکەوەژیان و برایەتی بەردەوام بن، وەک چۆن خوالێخۆشبوو "جەلال تاڵەبانی" هەوڵی بۆ ئەمە دەدا.
جەلال تاڵەبانی ناسراو بە "مام جەلال"، یەکەم سەرۆکی غەیرە عەرەبی عێراق بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا، ئەمەش دوای دوو ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق.
ئەم سەرکردە خەباتکارە کە دوای دروستبوونی سیستەمی سیاسی نوێی عێراق رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە یەکڕیزی وڵاتدا، رۆژی سێشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2017 لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە ئەڵمانیا دوای چەندین ساڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد .